ڕه‌شان
ماڵپه‌ڕی ژیر ڕه‌شان
بۆ زاخاوی مێشک...
ژیر ڕه‌شان
په‌ڕه‌کان
- بڵۆگ
(5)
- ده‌ردی دڵ
(3)
- هاوپۆلنهكراو
(1)
نوێترین نووسراوی ڕه‌شان
دایکی وه‌ته‌ن
ڕاپه‌ڕین
ئێ بۆ من؟
گوڵ
بۆ زاخاوی مێشك... (بۆ وه‌ڵامه‌كانی خۆتان و خوای خۆتان)
Tips & Trucs and some facts…
ڕێکه‌وت
ماڵئاوا...
ئه‌رشیف
Dutch
English
هاوڕێیان
هه‌واڵ و به‌دواچوون
کرمانجی
په‌ڕه‌كان
له سیمای بێ نامۆیی ئه‌م جاره‌تدا
ته‌نها ئازارێكی دڵ پچڕێنه شك ده‌به‌م
كه‌وا ئه‌م جاره من تاوان بارم
ده‌پێم بڵێ،
كام به‌شی دڵمت بۆ له‌ت له‌ت بكه‌م؟
له نێوان بێ ده‌نگی تۆ و ئه‌م ئازاره‌دا
بڕوا ناكه‌م بتوانم حه‌زی ئیمشه‌وت
به جێ بێنم!
چۆن بتوانم بكوژم دڵێ
كه هه‌موو ساتێك تۆی تیا ئه‌لاوێنم!
ببوره لێم ناتوانم حه‌زی ئیمشه‌وت به جێ بێنم..
مه‌رگ بگه‌ره فریام، ژیانم خه‌ریکه ده‌مکوژێت!
له چوارده‌ورم چرپه چرپی ئازاره‌کان دێن، هێنده سه‌ر لێ شێواون مه‌گه‌ر ته‌نها خۆم بزانم له کام شوێنی جه‌سته‌م سه‌ر هه‌ڵدێنن. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م پێم شه‌رمه پێیان بڵێم خۆ ئێوه له جه‌سته‌ی منن؟ بۆچی هێنده به ئازارم خۆش حاڵن؟
له گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نوێ، كوڕانی دایكی وه‌ته‌ن، كه چه‌ند ساڵ بوو له شاخه‌كاندا خه‌ونیان به ئازادییه‌وه ده‌دی، ئیمڕۆ بوو كه پێی پیرۆزیان خسته سه‌ر دڵی شاره‌كه‌م و به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسییه‌وه به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ چوون.
به‌یانی بوو، له‌گه‌ڵ ده‌نگی یه‌كه‌مین فیشه‌ك، ناوی پێشمه‌رگه‌م هاته به‌ر گوێ. ئه‌و ڕۆژه ته‌نها ڕزگاری ووڵات ئامانج بوو. دووژمن له قه‌ڵا ئاسنینه‌كانییه‌وه خۆی حه‌شار دابوو، چاوه‌ڕێی عیبره‌تی زه‌مانه بوو. له گه‌ڵ دواهه‌مین هه‌ناسه‌یدا ده‌یگووت: ‘ئاخه‌ر چی به‌رگه‌ی هێرشی پێشمه‌رگه ده‌گرێت؟!’. له‌و ساته‌دا، ته‌نها میلله‌ت بوو كه خه‌ریكی ئازادی ووڵات بوو. ناوی تاكه كه‌س هه‌ر نه‌ده‌هاته به‌ر گوێمان، ته‌نها ووشه‌ی پێشمه‌رگه بوو كه ڕووناكی ده‌خسته نێو دڵه تینوه‌كانی ئازادی.
ئه‌و كات ئێمه ماڵه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به یه‌كێك له دڕه‌ند‌ه‌ترین ده‌زگاكانی ڕێژمی عه‌ره‌بی به‌عسی فاشی بوو، كه ئێستا پێی ده‌ڵێن ‘ئه‌منه سووره‌كه’. له‌و ڕۆژه‌دا من شاهێدی ووره‌ی میلله‌ت و ترسنۆكی عه‌ره‌ب بووم. ئێستاش دێته‌وه بیرم كه چۆن فاشیسته ترسنۆكه‌كان سه‌ره تاتكێیان بوو، نه‌یان ده‌زانی له چ قوژبنێكدا مه‌رگیان ببینن. له گه‌ڵ هه‌موو هاوارێكی پێشمه‌رگه ووره‌ی فاشییه‌كان زیاتر به ناخی زه‌ویدا ده‌چوو. كوڕانی دایكی وه‌ته‌نیش زیاتر شه‌یدا تر ده‌بوون بۆ بینینی خوێنی چه‌په‌ڵ. من كه ئه‌و كات منداڵ بووم، بۆم نه‌بوو بچمه ده‌رێ، ته‌نها له سوچێكی په‌نجه‌ره‌كه‌دا به‌دزییه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد.
یه‌كێك له ترسنۆكه فاشیسته‌كان خۆی دا به ده‌سته‌وه، زۆر ترسنۆكانه هاته ده‌رێ و سوجده‌ی بۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌برد كه نه‌ی كوژن! له‌و كاته‌دا كه توڕه‌یی میلله‌ت له پێواندن نه‌ده‌هات، ئاگام لێ بوو چه‌ند كوڕێكی لاو كه‌وا دیار بوو باوكیان شه‌هید بوو بێت، به چه‌قۆ كه‌وتنه گیانی ئه‌و ترسنۆكه. زۆر نه‌برد خوێنی چه‌په‌ڵ له سه‌ر ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ بۆ ڕابردووی شه‌رمه‌زاری ده‌نواند.
له‌م ڕۆژه‌دا كورد هه‌مدیس سه‌ری به‌رزی نواند به‌رامبه‌ر دووژمن. ئه‌م جاره‌ش سه‌لماندی كه كوردستان موڵكی كورده و له گه‌ڵ هیچ میلله‌تێكی تردا به‌شی ناكات. له‌م ڕۆژه‌دا پێویسته سه‌ری ڕێز دابنه‌وێنین بۆ ووره‌ی خۆمان و ئه‌و شۆڕشه‌ی كه كردمان له‌م ڕۆژه‌دا…. بژی كوردستان!
ئیمڕۆ، كاتژمێر 8.30 به‌یانی
چوومه ژووره‌وه، ده‌مێك بوو نه‌چوو بووم. هه‌ر كه ده‌ستم دایه كۆمپیوته‌ركه، كه‌له زلێك ووتی تۆم له ژیانمدا نه‌دیوه، كه‌واته تۆ لێره ناخوێنیت و ده‌بێت بچیته ده‌رێ!. منیش گووتم بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕاست ئه‌كه‌یت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به‌یانی وه‌ره‌وه. خۆی زۆر لێ تووڕه كردم. گووتی دیاره خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی تۆ نازانن قانون چییه!. چی بێت له ئێوه نهێنی بێت، ڕه‌شان گێچی چووه سه‌ر 100! ئه‌وه‌نده توڕه بووم خه‌ریك بوو به كوردی ده‌ستم ئه‌كرد قسه‌ی پێ بڵێم!

